به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ د.عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و شاره‌زای ئابوری ڕایگه‌یاند:"به‌پێى ڕاپۆرتى دیلۆیت كه ڕ‌اپۆرتێكى فه‌رمیه‌و حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بۆ په‌رله‌مانى كوردستانى ناردوه، داهاتى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ساڵى 2019 ته‌نها له 30% بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "به‌شه‌كه‌ى تر‌ى داهاتى نه‌وت دراوه به‌كرێى بۆرى كۆمپانیاى سكیوریتى قه‌رزى توركیا‌و مستهحهقاتى كۆمپانیاكانى نه‌وت."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌ته‌نها چاكسازى له‌بوارى نهوتو كێشه‌ى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ده‌توانرێت كێشه‌ى موچه به‌یه‌كجارى له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت.
له‌ئێستادا له‌نێوان پهرلهمانتارو ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى پارتى‌و یه‌كێتى یه‌كتر به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه پاره‌ى پێویست هه‌یه بۆ موچه، به‌ڵام حزبى ڕكابه‌ر داهاتى سنوره‌كه‌ى خۆى ناداته حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنى موچه.